ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی
18 - شەعبان - 1446 کۆچی
17 - 02 - 2025 زایینی
09:40 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://albushra-islamia.net./showthread.php?p=470614
___________

دواتر لە بەرواری (28 ی شەعبان) خۆر درک بە مانگ دەکات جا لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی هەینی پیرۆزی سەرەتای یەکی ڕەمەزانی 1446 ی کۆچی بووە بە هیلال ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەوی تاک و تەنهای زاڵ نەبێت، وە درودو سڵاو لەسەر محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورەی کتێبی اللە کە ڕەحمەتە بۆ هەموو خەڵکی جیهان بۆ ئەوەیان دەیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت، وە ویستی ئێوەش نایەتەجێ تەنها ئەگەر اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان بیەوێت؛ ئەمە بۆ ئەوکەسەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لەلای پەروەردگارەکەی دەپاڕێتەوە تا هیدایەتی دڵەکەی بدات، پاشان دوای ئەوە...

ڕێگەم بدەن بە بەشداریەکی حەق سەبارەت بە هیلالی ڕەمەزانی ئەمساڵتان (1446) بە پێچەوانەی هەموو زانایانی فەلەکی خەڵکی جیهان بە ڕاگەیاندنی مانگی تاریک (قۆناغی مانگی نوێ) - محاق - ی پێشوەختە بۆ سەرەتای لەدایکبوونی هیلالی ڕەمەزان لە بەیانی پێنج شەممە بەرلەوەی بە تەواوی مانگ ڕێکی خۆر بێت (ئیقتیران) لە شەوی هەینی، بەم پێیە: سەرەتای ڕەمەزان شەوی هەینی پیرۆز دەبێت کە دواتر تیایدا هیلالی ڕەمەزان لەگەڵ خۆر لە مەحاقی مەرکەزی کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا لە ئێوارەی پێنج شەممەی شەوی هەینی پیرۆز شەوی (یەک) ی ڕەمەزانی (1446) دا بووە بە هیلال.

خۆ ئەگەر زانایانی موسڵمانان پابەندبوونایە بە بەڕۆژوونەبونی ڕەمەزان تا ئەوکاتەی بە چاوی ئاساییان سەیریان دەکرد وەکو نێردراوو پێغەمبەرەکان و ئەو باوەڕدارە پێشینانەی لەسەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی بوون کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو نەدەبوون تا ئەوکاتەی بەچاوی ئاسایی سەریان دەیانبینی ئەوا ئەوکاتە سەرجەم موسڵمانان دەیانزانی هەربەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کردووەو هیلال بەر لە خۆرگیران لە دایکبووەو لەگەڵ خۆردا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بووە بە هیلال؛ لەبەرئەوەی خەڵکی جیهان هەرگیزاو هەرگیز بە چاوی ئاسایی هیلالی ڕەمەزانی ئەمساڵتان (1446) نابینن تەنها لەدوای ئاوابوونی خۆری ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممە شەوی ڕۆژووی (سێی) ی ڕەمەزان نەبێت؛ لەبەرئەوەی ئێوارەی پێنج شەممەی شەوی هەینی بریتیە لە شەوی (یەک) ی ڕەمەزان و ڕۆژی شەممەش بەرواری (دوو) ی ڕەمەزانە، وە لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم (مەنزڵگای شەوی سێیەم) ـە، وە دووپاتی دەکەمەوەو دەڵێم یەکەم بینینی هیلالی ڕەمەزان بە چاوی ئاسایی بریتیە لە: ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم؛ جا لێرەدا هەموو خەڵکی جیهان دەتوانن ڕوودانی یەکێک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت ببینن، جا هیلالی ڕەمەزان لە ئێوارەی شەممەی شەوی یەکشەممە بە ئەستوری دەبینن؛ لەپاش ئەوە سەرجەم گەلانی موسڵمانان بەبێ ویستی خۆیان دەڵێن: "ئەمە هیلالی دوو شەوە یان سێ شەوەیە، جا چۆن ئەمە وایەو چی لە مانگدا گوزەراوە لەکاتێکدا ئەمە یەکەم بینینی هیلالی ڕەمەزانە بە چاوی ئاسایی، جا چۆن وا بە هیلالی دوو شەوەی مەنزڵگای سێیەم شەو ئەستور دەبێت؟!، جا دوای ئەوە ئەو وردبینانەی بینایی خۆیان بەکاردەهێنن لەوە تێدەگەن کە هەربەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کردووە بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت، پاشان دەڵێن: "محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - ڕاستی فەرمووە کە قسەی بە ئارەزووی خۆی نەکردووە کاتێک فەرموویەتی: [من اقتراب الساعة أن يُرى الهلال قبلا، فيقال: لليلتين أو ثلاث] صدق عليه الصَّلاة والسَّلام.

لەبەرئەوەی هیلالی ئێوارەی شەممەی شەوی یەکشەم لەڕاستیدا تێپەڕی لە مانگی ڕەمەزانی شەوی هەینی (یەک) ی ڕەمەزان و شەوی شەممە تا خۆرئاوابوونی ڕۆژی شەممەی (دوو) ی ڕەمەزان بۆ دەستپێکردنی چوونە ناو شەوی یەکشەممەی شەوی (سێ) ی ڕەمەزان، بەڵام ئەو زانا فەلەکیانەی لە دواوە دەچنە ناو ماڵەکانەوە بەر لە بینینی هیلالی مانگ بە چاوی ئاسایی لەڕاستیدا خۆیان و گەلەکەشیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە؛ لەڕاستیدا لەبەرامبەر فەرمانەکەی اللە و فەرمانی سەرجەمی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانی اللە گومڕایان کردوون، لەکاتێکدا اللە فەرمانی پێکردوون لەوکاتەدا بە ڕۆژوو ببن کە بە چاوی ئاسایی مانگی ڕەمەزان دەبینن، وە هەرگیزیش لەبری اللە پاڵپشت و یاوەرێکیان بۆ نادۆزنەوە.

جا کاتە دیاریکراوەکەیان لەگەڵ بێدینەکانی هاوشێوەی خۆیان نزیکبۆتەوە مەگەر ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت؛ لەبەرئەوەی ئەگەر بێتو پابەندبن بە فەرمانەکەی اللە جا خەڵکی جیهان بە ڕۆژوو نەبن تەنها بە بینینی هیلالی ڕەمەزان نەبێت بە چاوی ئاسایی زانایانی فەلەک و چاوی زانایانی ئایینی و هەموو ئەوانەشی دوو چاویان هەیەو پێی دەبیننن؛ ئەوا لە ڕەمەزانی (1425 ی کۆچی) ـەوە بۆ خەڵکی جیهان ڕووندەبوویەوە هەربەڕاستی خور درکی بە مانگ کردووەو هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووەو لەگەڵ خۆردا کۆبۆتەوە لەکاتێکدا بووە بە هیلال، هەروەک دواتر لە هیلالی ڕەمەزانی کۆتایی ئەم مانگی شەعبانە (1446) ڕوودەدات، وە بەوپێیەی دواتر هیلالی ڕەمەزان لەگەڵ خۆردا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا لە ئێواری ڕۆژی پێنج شەممەی شەوی هەینی بووە بە هیلال؛ کەواتە بێگومان ڕۆشنایی هیلالی کۆتایی شەعبان (لە بەیانی پێنج شەممەی بیست و هەشتی شەعبان) تاریک دەبێت؛ لەبەرئەوەی بەهەمان شێوە لەم مانگی شەعبانەدا خۆر درک بە مانگ دەکات؛ بۆیە بۆ خەڵکی جیهان ئەوە دوپات دەکەینەوە بەو پێیەی بەدڵنیاییەوە دەزانم مانگی تاریک (محاق) ـی کۆتایی مانگی شەعبان بێگومان بەیانی بیست و هەشتی شەعبانی پێنج شەممەیە جا لەگەڵ خۆردا کۆدەبێتەوە لەکاتێکدا لە ئێوارەی پێنج شەممەی شەوی هەینی بووە بە هیلال؛ بۆیە دواتر مانگە پڕ (بەدر) ـەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی شەوی ناوەڕاستی ڕەمەزان دوای خۆرئاوابوونی پێنج شەممەی شەوی هەینی هەڵدێت، جا ئایا کەسێک هەیە تێبگات و پەندو وانە وەربگرێت؟! وە هەرگیزیش شتێک لەسەر ئەوە زیاتر ناکەم و فەرمانەکانیش هەر بۆلای اللە دەگەڕێتەوە، دواتریش بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکەی پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی (سەنعا) بەڕۆژوو دەبم، وە هەمووشتان بەگوێرەی ڕاکەیاندنی وڵاتەکەی خۆی بەڕۆژووبێت، هەرچەندە لەڕاستیدا شوێنی ئەم زانا فەلەکیانە دەکەون کە خۆیان و گەلەکەیان گومڕاو سەرلێشێواو کردووە، لەکاتێکدا لەسەریان پێویستە بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان ڕانەگەیەنن تا ئەوکاتەی بەچاوی ئاسایی سەریان دەیبینن، کە بریتیە لە ئێوارەی شەممەی شەوی یەکشەم، لەو کاتەی هیلالی ڕەمەزان لە ڕۆژی دەرکەوتنەکەی بۆ خەڵکی جیهان لە یەکەم بینینی بەچاوی ئاسایی بە ئەستوری هیلالی دوو شەوەی مەنزڵگای سێ شەوە دەبینن؛ لەپاش ئەوە موسڵمانان دەزانن هەر بەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا اللە و نێردراوەکەی و مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڕاستدادەنێن، بەڵام اللە ی مەزن دەکەم بە شاهێد هەرچەندە اللە بە نیشانە گەردونیەکانیش پشتگیری لە خەلیفەکەی بکات ئەوا باوەڕناهێنن تا ئەوکاتەی سزا بە ئێشەکە دەبینن تەنها ئەوەی بە دڵسۆزی و ملکەچی لەلای االلە ی پەروەردگاری دەپاڕێتەوە تا هیدایەتی دڵەکەی بدات، جا ئەمە ڕێسای هیدایەتە لە کتێبدا، کەسیش تێناگات و یادەوەری وەرناگرێت جگە لە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان نەبن.

هەروەها وەرن تا دەربارەی خراپترین بونەوەرەکان هەواڵتان پێبدەم لەوانەی تێناگەن، کە بریتین لەوانەی گەرمای سەقەر دەبینن چۆن بە گەرمیەکەی لە جەمسەری باکورو جەمسەری باشور دەدات بۆ ئەوەی بەیەکەوە بیانتوێنێتەوە؛ جا دەبێتە هۆی ڕوودانی هەناسەی بەستەڵەکی جەمسەری باکور بەرەو باشور، وە ئاژانسی ناساو تڕامپ و ماسک و ئەوانی تریش هۆکاری زریانە بەفرینە یەک بەدوای یەکەکانی ئێستا دەزانن کە لە نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەدات، بەو پلەیەی بۆ یەکەم جارە لە مێژووی ئەوان بەفر لە ناوچە کەناراویەکانی باشوری ئەمریکای باکور دەکەوێت؛ جا دەزانن ئەمە بەهۆی هەناسەی گەرمایەکی توندەوەیە کە بەر گێژەلوکەی جەمسەری باکور دەکەوێت، جگە لەوەی بە سەرچاوەی ئەم گەرمایەی پاڵ بە گێژەڵوکەی بەستەڵەکی جەمسەریی بەرەو ئەمریکاو کەنەدا دەنێت نازانن، جا لەپاش ئەوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزیان بەیاد دەهێنمەوە: {أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ ‎﴿٤١﴾‏ وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ ‎﴿٤٢﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الرَّعۡدِ].

جا هۆکاری ساردو سڕیەکی وەها توند هەناسەدانی گەرمای هەسارەی سەقەرە کە گومەزی جەمسەری باکور ئاوارە دەکات و بەرەو باشور بە ئاڕاستەی کەنەداو ئەمریکای باکورو جگە لەوانیش پاڵی پێوە دەنێت، بەهەمان شێوە هۆکاری گەرما توندەکە بەهۆی هەناسەدانی گەرمای هەسارەی سەقەرەوەیە لەبەر توندی ڕق و قینەکەی لەسەر مرۆڤە پشتهەڵکەرەکان لەوکاتەی دەیانبینێت؛ وەکو بەڕاستگەڕانێک بۆ مەرج و نیشانەیەک لە مەرج و نیشانە گەورەکانی قیامەت، کە بۆتە هۆی گەرمایەکی توندو ساردو سڕیەکی توند کە لەسەر ئەرزی واقع دەیبینن، بەوەی هەر بەڕاستی هەسارەی دۆزەخ سەقەرە هەروەک بە وردی لە قورئانی گەورەوە ئەوەمان بۆ باسکردوون، وە هەروەک محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - هەواڵی سەبارەت بەم ڕووداوانە پێداون و فەرموویەتی: [اشتكت النار إلى ربّها فقالت: رب أكل بعضي بعضًا، فأذن لها بنفسين: نفس في الشتاء، ونفس في الصيف، فأشد ما تجدون من الحر، وأشد ما تجدون من الزمهرير] صدق عليه الصَّلاة والسَّلام.

خۆ ئەگەر تێبگەن لەخۆتان دەپرسن چۆن جەمسەری باکور بەم توانەوە زۆرو خێرایە لەم وەرزی زستانەدا بەهۆی تیشکی گەرمایەکی نادیار دەتوێتەوە، لەکاتێکدا خۆری لێ ئاوابووەو بەرەو جەمسەری باشور ڕۆیشتووە، جا لە ئاسمانی جەمسەری باکوردا ون بووە و بەهۆی ئاوابوونی خۆرەوە لێی بۆ ماوەی شەش مانگە لە تاریکیەکی قووڵدا جێی هێشتووە؟! وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و لۆژیک دەکرێت ئەوەیە: ئەمە چ گەرمیەکە دەتوانێت وا جەمسەری باکور بتوێنێتەوە لەکاتێکدا لە ناوەڕاستی وەرزی زستانەکەیدایە؟! ئایا تێناگەن؟! لەبەرئەوەی لە وەرزی زستانەکەیدا خۆر لە جەمسەری باکور بوونی نیە! وەڵامەکە: ئەمە گەرمی هەسارەی دۆزەخی سەقەرە، قسەی ئەوانیش هیچ نەبوو جگە لەوەی وتیان ئەمە گەرمیەکی لەناکاوە لە چینی (ستراتۆسفير) کە سەرچاوەکەی نادیارە، جا ئای لە سەرسامی ئەی گەلی عەجەم و عەرەب! هەروەک بڵێی ئەمە گەرمیەکی ئاساییە، دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان هیچ شتێک ناتوانێت جەمسەرەکان لە وەرزی زستانەکەیدا بتوێنێتەوە تەنها گەرماکەی دۆزەخ نەبێت کە گەرمیەکەی توندترە لە هی خۆر؛ جا پاک و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی ئەم کات و شوێنەی هەڵبژاردووە بۆ جێبەجێ بوونی بەڵگە، لەبەرئەوەی لە وەرزی زستانی جەمسەرەکان خۆر بوونی نیە؛ جا ئێوە دەزانن پلەی گەرمی جەمسەری باکور لەم کاتەی ساڵدا چەندە کە بریتیە لە (پەنجاو یەک پلەی ژێر سفر)؛ جا ئەم شتە چییە کە دەتوانێت پلەی گەرمی جەمسەری باکور بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سەرووی سفرەوە بەرز بکاتەوە جگە لە هەسارەیەکی پڕشنگدار نەبێت کە گەرمتر لە خۆرە؟ ئایا لە هەواڵەکە تێناگەن بەرلەوەی بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەر لەلای باشوری زەویەوە شەو پێش ڕۆژ بکەویت؟ ئایا بیرناکەنەوە؟! جا ئێوە اللە و محمد نێردراوی اللە و خەلیفەکەی اللە تان بەسەر هەموو خەڵکی جیهان (ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) تان بەڕاستدانەناوە، بەڵکو تەنها ئەوەتان بەڕاستداناوە کە ئاژانسی ناسای ئەمریکی بۆتان دێکتە دەکەن، بەڵام سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم ئەو زاتەی ئێسکەکان زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیو بووە لەڕاستیدا ئاژانسی ناسای ئەمریکی و تڕامپ و یاوەرەکانیان لە کۆتایی ساڵی (2020 ی زایینیەوە) زانیویانەو بۆیان ڕوونبۆتەوە گازی کارگەکانیان پەیوەندی بە گەرمای جەمسەرەکانی زەویەوە نیە، وە ئەوەی ئەم وانەیەی فێرکردن بریتی بوو لە (کۆڤیدی کۆڕۆنا)؛ لەبەرئەوەی خەڵکی جیهانی بەند کردو جوڵەی ژیانی کارگە کاربۆنیەکانیانی بە درێژایی ساڵی (2020 ی زایینی) وەستاند؛ جا وا گومانیان برد بێگومان دواتر گەرمی جەمسەری باکور نامێنێت، تا ئەوکاتەی هاوینی دوو هەزارو بیست هات جا بە بەردەوامبوونی کارەساتە کەش و هەواییەکان بە زیاتر لەوەی پێشوو سەریان سوڕما؛ جا یەکسەر درکیان بەوە کرد ئەمە پەیوەندی بە قەتیس بوونی گەرماوە نیە بەهۆی کاربۆنی کارگەکانی مرۆڤەوە، بۆیەش دۆناڵد تڕامپ لە لوتکەی پاریس بۆ کەش و هەوا پاشەکشەی کرد.

وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن ئایا موسڵمانان نایانەوێت اللە و نێردراوەکەی و خەلیفەکەی اللە بەڕاستدابنێن تا ئەوکاتەی ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەوانەی فێڵ لە موسڵمانان و خەڵکە بێئاگاکەیان دەکەن بانگەوازکارەکەی لای اللە بەڕاست دادەنێن؟ ئایا اللە چاکترینی دادوەرو فەرمانڕەوایان نیە؟ وە هەر خۆی چاکترینی ئەوانە نیە کە دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە؟!

وە هێشتا ئەوە دەڵێمەوە کە اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە فەرمانی پێکردووم بیڵێم: {قَٰلَ رَبِّ ٱحْكُم بِٱلْحَقِّ ۗ وَرَبُّنَا ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ ‎﴿١١٢﴾‏} صدق الله العظيم [سُورَةُ الأَنبِيَاءِ].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان.

ڕەمەزانیش بۆ موسڵمانانی ملکەچی پەروەردگاری خەڵکی جیهان و سەرجەمی ئەوانەی ئەگەر بێتو بە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان بزانن شوێنی ڕێگای ڕاست دەکەون پیرۆز بێت، اللە ش زاناترە بەوەی لە سینەی خەڵکی جیهاندا هەیە، وە خۆی ئەو زاتەیە کە بە سوپاسگوزارەکان دەزانێت..

خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی؛ ناصر محمد یەمانی.
______________